زانایەکی ناوداری ئیسلامی داوای رێگرتن لە ئیسلامۆفۆبیا دەکات
رۆژی سێشەممە 28.2.2017، ئەحمەد تەییب، شێخی زانکۆی ئەزهەری ئیسلامی، کە مەرجەعی سەرەکیی فەتوای موسڵمانانی سوننەمەزهەبە، رایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ لکاندنی ئایینی ئیسلام بە توندڕەوی.
ئەحمەد تەییب هەروەها رایگەیاندووە، کە لە چەندین وێستگەی مێژوویی توندڕەویی بەناوی ئایینەکانی دیکە کراوە، بۆیە ناتوانرێ توندوتیژی بە هیچ ئایینێک ببەسترێتەوە.
بەهۆی کارە تیرۆریستیی و پڕ لە توندوتیژییەکانی گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکانی وەک رێکخراوە توندڕەوەکانی قاعیدە و داعش، هاووڵاتییانی رۆژئاوا ترسیان لە ئیسلام لا دروست بووە و ئەم ترسەش بە ئیسلامۆفۆبیا ناسراوە.
باسنيوز
