دیدارى بارزانى و ئه‌ردۆگان ده‌ستى پێكرد
ئه‌مڕۆ وڵاتى توركیا به به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى هه‌رێمى كوردستان له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی (ئەتاتورک) له ته‌نیشت ئاڵاى توركیا و ئاڵاى عێراق پێشوازى له مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.
دوێنێ سه‌رۆكى هه‌رێم له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ى "فرانكفۆرت تسایتۆنگ"ى ئه‌ڵمانى، ڕای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركیا هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئاشته‌وایی ڕاسته‌قینه و هه‌میشه‌یی له‌نێوان تورك و كورددا.
بڕیاریشه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بارزانى و ئه‌ردۆگان، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقره بكرێت، هه‌روه‌ها باس له شه‌ڕى تیرۆر و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه ده‌كرێت.
دواتر مه‌سعود بارزانى، چاوى به بن عه‌لى یه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ده‌كه‌وێت و بڕیاره تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك، بكرێت.
باسنيوز
