لە ساڵڕۆژی کوژرانی رەخنەگەری پۆتین هەزاران کەس لە مۆسکۆ خۆپێشاندانیان کرد

لە ساڵڕۆژی کوژرانی رەخنەگەری پۆتین هەزاران کەس لە مۆسکۆ خۆپێشاندانیان کرد

لە دووهەمین ساڵرۆژی کوژرانی " نەمەتسۆف "ی رەخنەگری بەناوبانگی حکومەتی رووسیا، هەزاران کەس خۆپێشاندانیان کرد

بوریس نەمەتسۆف، کە لە دژبەرانی ناوداری ڤلادمیر پۆتین بوو، دوو ساڵ لەمەوبەر لە سەرپردێکی نزیک کرێملین کوژرا.

جگە لەخۆپێشاندانی لە شاری مۆسکۆ، چەند کۆبوونەوەیەکیش لە هەندێک لە شارەکانی رووسیا ئەنجام دران.

پێنج پیاوی خەلکی چیچان بە تۆمەتی کوشتنی نەمەتسۆف دادگایی کراون، بەڵام هەر پێنجیان تۆمەتەکەیان رەت کردووەتەوە.
payaner-
Top