داوای 61 ساڵ زیندانی بۆ دوو پەرلەمانتاری هەدەپە دەکرێت

داوای 61 ساڵ زیندانی بۆ دوو پەرلەمانتاری هەدەپە دەکرێت
داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا داوای سەپاندنی 61 ساڵ زیندانی بەسەر ژن و پیاوێکی پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە)، دەکات.

داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە شاری ئامەد لە کوردستانی باکوور، داوای زیندانیکردنی ئاڵتان تان پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە بۆ ماوەی 38 ساڵ دەکات.

ئاڵتان تان پێنج تۆمەتی ئاراستە کراوە، کە یەکێکیان بریتییە لە بانگەشەکردن بۆ ”تیرۆر“، بەهۆی ئەوەی وێنەی لەگەڵ وێنەیەکی گەورەکراوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری یندانیکراوی پەکەکە و موراد قەرەیلان، سەبری ئۆک گرتووە.

هەروەها داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە ئامەد داوای 23 ساڵ زیندانیکردنی مەرال دانش، پەرلەمانتاری شاری ئەدەنەی هەدەپەی کردووە، بە تۆمەتی ”ئەندامبوون لە رێکخراوێکی تیرۆریستی“.












باسنيوز
Top