ریال مه‌درید بووه‌ پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا

ریال مه‌درید بووه‌ پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا


تیپی باسکەی ریال مەدرید بۆ چوارەمین وەرز لەسەر یەک بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و لە یاریی کۆتایی بە سەرکردایەتی سێرخیۆ یۆل بە جیاوازی دوو خاڵ لە باسکەی ڤالێنسیای بردەوە.

ریال مەدرید بە سەرکردایەتی سێرخیۆ یۆل و بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆک یانە بۆ چوارەمین جار لەسەر یەک جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێنا و یانە مەدریدییەکە ناسناوی ژمارە ٢ـی لە مێژووی خۆی بەرزکردەوە.

بە درێژایی یارییەکە یاریزانانی هەردوولا رکابەرییەکی بەهێز لە نێوانیاندا هەبوو، تا دوا ساتەکانی یارییەکە هیچ یانەیەک نەیتوانی یارییەکە یەکلا بکاتەوە، تا لە دوایین سات سێرخیۆ یۆل بە هەڵدانە 3 خاڵییەکانی مێرێنگی بەرەو سەرکەوتن برد و شایانەکان بە جیاوازیی دوو خاڵ و بە ئەنجامی ٩٧ خاڵ بەرامبەر ٩٥ خاڵ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و یۆل بە باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە دەستنیشانکرا، کە لە یاریی کۆتایی ٢٢ خاڵی تۆمارکرد و ئەستێرەی یاریی کۆتاییش بوو.

فلۆرێنتینۆ پێرێز دوای سەرکەوتنیان ئاهەنگی لەگەڵ یاریزانەکان و پابلۆ لاسۆی راهێنەر گێڕا، کە لاسۆی راهێنەر ئەمە چواردەهه‌مین ناسناوە بۆ باسکەی لۆس بلانکۆس بەدەستی بهێنێت.

k24 -
Top