سوپای پاسداران مانۆڕێکی دیکەی سەربازی بەڕێوە دەبات
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (سپاهنیوز) ماڵپەڕی فەرمیی سوپای پاسداران، محمەد پاکپوور، لەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسییەدا ڕاشیگەیاندووە "ئەو مانۆڕە سەربازییە بەناوی "پێغەمبەری مەزن 11 و لە ناوچەکانی ناوەند (یەزد، کرمان) و ڕۆژهەڵات (سیستان و بەلووچستان) بە مەبەستی ئەمنیەتی - بەگری لە سبەینێ دووشەممە 2017 -2- 20ەوە دەست پێ دەکات."
ئاماژەی بەوەش کردووە " لە ڕۆژی یەکەمی مانۆڕەکەوە ڕۆکێتی مۆدێرن و وردیین و پەدافەند و دوورهاوێژ تێیدا تاقی دەکرێنەوە، هەروەها ڕۆژی دووەم یەکە و کەرتەکانی "ئیمام حوسێن و بەیتولموقەدەس" لەڕێگەی تۆپخانەی بەرزهاوێژ و پەدافەندی بەرزەوە درێژەی پێ دەدرێت."
لە درێژە گوتیشی "قۆناغی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکە ڕۆژی چوارشەممە 2017 -2- 22یە کە لەلایەن لەشکرەکانی پیادە، تیپی زرێهی، یەکەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (پێهباد) کە شوێنەکەیان دەگوزرێتەوە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران."
پاشان لە درێژەی قسەکانیدا ڕاپۆرتێکی لەبارەی ئاسایش و ئەمنیەتی سنوورەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئێران هێناوەتە بەرباس.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا و پاش هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ، وەک سەرکۆماری ئەمریکا و ئاڵۆزتر بوونی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن، سوپای پاسداران لە باشوور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و چەند ناوچەیەیکی کوردستانی ڕۆژهەڵات چەندان مانۆڕ و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەڕیوە بردووە.
باسنيوز
