به‌لجیکا... وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک 28 که‌سی کرده قوربانی
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له نێوان شاری لۆڤه‌ن به‌ره‌و شاری (پان)ی ناوخۆی به‌لجیکا به‌ڕێوه بووه.
هۆکاری ڕووداوه‌که به هۆی تێکه‌ڵکردنی رێگه‌ی هێڵی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که بووه که پێده‌چێ به هۆی که‌مته‌رخه‌می ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رپرسن له رێکخستنی رێگه‌کانی هێلی ئاسنینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانه‌وه ڕووی دابێت.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که هه‌ڵگری 84 سه‌رنشین بووه، که له‌م ڕووداوه‌دا 3 دانه فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که وه‌رگه‌ڕاون .
سه‌رجه‌م برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان گواستراونه‌ته‌وه. به گوته‌ی پۆلیسی لۆڤه‌ن، ئه‌و که‌سه‌ی که گیانی له ده‌ست داوه، له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا نه‌بووه و گومان ده‌کرێ له کاتی رووداوه‌که‌دا به‌مه‌به‌ستی خۆ ڕزگارکردن، خۆی له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که فڕێ دابێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجام دا گیانی له‌ده‌ست دابێت. هاوکات ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌سه‌رجه‌م ڕووداوه‌کان له‌م پووه‌ندیه‌دا کراوه.
دوابه‌دوای ڕووداوه‌که، ڕاسته‌وخۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لجیکا (شاڕڵ میشێل) له شوێنی ڕووداوه‌که ئاماده بوو و هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیان و بنه‌ماڵه‌کانیان و گه‌لی به‌لجیکا ده‌ربڕی.
باسنيوز
