قۆناغی نوێی گفتوگۆکانی ئاستانا دەستی پێکرد

قۆناغی نوێی گفتوگۆکانی ئاستانا دەستی پێکرد


قۆناغی سێیەمی کۆبوونەوەکانی ئاستانا لەبارەی سووریا دەستیان پێکرد و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بەھێزکردنی ئاگربەستەکەی سووریایە بە سەرپەرشتی تورکیا، رووسیا و ئێران.



شاندی رژێمی بەشاد ئەسەد، ئۆپۆزسیۆن، تورکیا، رووسیا، ئێران و ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوە بەراییەکانیان دەستیان بە کۆبوونەوەی سەرەکی کرد.



جێگری وەزیری دەرەوەی کازاخستان "ئاکڵبەک کامادینۆڤ" گوتاری کردنەوەی کۆبوونەوەکەی پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوە دا کە کۆبوونەوەی تەکنیکی شەشی شوبات کۆبوونەوەیەکی باش بووە، گوتی: "لەو باوەڕە داین ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجامی باشی لێدەکەوێتەوە. دڵنیاین لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و ھەنگاونان بەرەو ئاشتی لە سووریا".

payamner-
Top