لوبنان خەڵاتێک بۆ دۆزینەوەی نۆ سەربازی خۆی دیاری دەکات

 لوبنان خەڵاتێک بۆ دۆزینەوەی نۆ سەربازی خۆی دیاری دەکات


ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان خەڵاتێک بۆ دۆزینەوەی نۆ سەربازی رفێندراوی وڵاتەکەی تەرخان دەکات.



هەردوو لایەنی بەرەی نوسرە (باڵی قاعیدە لە سووریا) و رێکخراوی توندڕەوی داعش لە مانگی ئابی 2014، 25 سەربازی لوبنانی‌یان رفاند، دواتر بەرەی نوسرە سەربازەکانی ئازاد کرد و ئەو نۆ سەربازەی لەلایەن داعشەوە رفێندرابوو، تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.



رۆژی شەممە 18.2.2017، ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان بڕیاری داوە بڕی 250 هەزار دۆلار بە هەر کەسێک بدات، کە زانیاری لەبارەی شوێنی ئەو سەربازانە بە سوپا و حکوومەتی لوبنان بدات.



باسنيوز
Top