حەریری لە یادی باوکیدا هێرش دەکاتە سەر میلیشیایەکی نزیک لە ئێران

حەریری لە یادی باوکیدا هێرش دەکاتە سەر میلیشیایەکی نزیک لە ئێران
سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە ساڵیادی تیرۆرکرانی باوکیدا، هێرش دەکاتە سەر میلیشیایەکی لوبنانی نزیک لە ئێران.



شەوی سێشەممە 14.2.2017، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە میانی رێوڕەسمێک لە 12ـەم ساڵیادی تیرۆرکرانی رەفیق حەریریی باوکی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان، رایگەیاند، کە هەرگیز لە داواکانیان لە دادگای نێودەوڵەتی لەبارەی رژێمی سووریا و ”تاوانەکانی لە لوبنان“ پاشگەز نابنەوە.



سەعد حەریری هەروەها رایگەیاند، کە لەگەڵ ”چەکی حزبوڵڵا“ رێک ناکەون، وەک ئاماژەیەک بۆ میلیشیای سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانی، کە میلیشیایەکی شیعە و نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران.



سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەروەها رایگەیاند، کە پێویستە چەک تەنیا بە دەستی سوپا و هێزە فەرمییەکان بێت و نابێ هیچ میلیشیایەکی چەکدار بمێنێت.



رۆژی 14.2.2005، رەفیق حەریری بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە تەقەمەنی لە بەیرووت، کە یەک تۆن ماددەی تی ئێن تی هەڵگرتبوو، کوژرا.




باسنيوز
Top