ئەردۆغان لە دژی تیرۆر پشتگیریی تەواو بۆ بەحرێن رادەگەیەنێت
رۆژی دوشەممە 13.2.2017، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی گەشتەکەیدا بۆ بەحرێن و کەنداوی عەرەبی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفەی شای بەحرێن، لەگەڵ میر خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، سەرۆک وەزیرانی بەحرێن و میس سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، شازادەی جێنشینی بەحرێن کۆ بووەتەوە.
رەجەب تەییب ئەردۆغان پشتگیریی تەواو ”بە نهێنیی و ئاشکرا“ی بۆ بەحرێن لە دژایەتیکردنی تیرۆر راگەیاندووە، کە ئەو وڵاتە ئێران بە هاندانی تیرۆر تۆمەتبار دەکات.
بەشێک لە هاووڵاتییانی بەحرێن موسڵمانی شیعەمەزهەبن و حکوومەتی ئەو وڵاتەش تۆمەتباریان دەکات بەوەی بە رێنمایی ئێران، کردەیەوەی تیرۆریستی و تاوان لە وڵاتەکەیاندا ئەنجام دەدەن.
باسنيوز
