ورده‌كاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رۆكی ئه‌مریكا
به‌پێی رۆیته‌رز، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فلین دوای چه‌ند كاتژمێرێك هات له بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێك كه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هۆشداریداوه‌ته كۆشكی سپی كه‌ڕه‌نگه فلین مه‌ترسی وه‌رگرتنی پاره‌و هاوكاریكردنی ڕوسیای لێبكرێت.
ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ سێرگی كێسلیاك، باڵیۆزی ڕوسیا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێش ده‌ستبه‌ركاربوونی دۆناڵد تره‌مپ، وه‌كوسه‌رۆكی ئه‌مریكا له 20ی مانگی كانوونی دووه‌می ڕابردوودا و ده‌گوترێت له‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا فلین باسی سزاكانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر ڕوسیا كردووه و دواتر له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی وتوێژه‌كانه‌وه درۆی له‌گه‌ڵ مایگ پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكادا كردووه.
پێده‌چێت رۆیشتنی فلین هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ خاوبكاته‌وه بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیادا.
هه‌روه‌ها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فلین دوای چه‌ند كاتژمێرێك هات له‌وه‌ی تره‌مپ له‌ڕێگای وته‌بێژێكه‌وه ڕه‌تیكرده‌وه به ئاشكرا پشتگیری له‌فلین بكات و ڕایگه‌یاند، تره‌مپ چاو به ڕه‌وشه‌كه‌دا ده‌خشێنێته‌وه و له‌وباره‌وه قسه له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌یدا ده‌كات.
فلین به جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندبوو، كه‌له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كاندا مه‌سه‌له‌ی سزاكانی ئه‌مریكای به‌سه‌ر ڕوسیادا باس نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌قی چه‌ند گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی چاودێریكراو ده‌ریخستووه كه فلین له‌میانی وته‌كانیدا باسی ئه‌و بابه‌ته‌كه‌ی كردووه.
خەندان
