شتانمایەر به سەرۆک کۆماری ئاڵمانیا هەڵبژێردرا
راپرسییەکانی پێشووش ئاماژەیان به ئەگەر سەرۆک کۆماریی شتانمایەر کردبوو. ئەم سیاسەتمەداره ٦١ساڵانه، ٤رکابەری بۆ ئەم پۆسته هەبوو.
بەپێی راپۆرتەکان، شتانمایەر له کۆی ١٢٣٩دەنگ، ٩٣١دەنگی نوێنەرانی بەدەست هێناوه.
فرانک شتانمایەر ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکرات، پارتی ئەنگێلا مێرکله، بەڵام پشتیوانیی پارته سەرکییەکانی ئاڵمانیای هەبوو.
سەرۆک کۆماری ئاڵمانیا دەسەڵاتی جێبەجێکاری نییه و تەنیا گەوره راوێژکاری ئەم وڵاته ئەم دەسەڵاتەی لەدەستدایه.
PAYAMNER-
