له هێرشێکی هەڵەی فڕۆکەکانی رووسیا له سووریا چەند سەربازێکی تورک کوژران

له هێرشێکی هەڵەی فڕۆکەکانی رووسیا له سووریا چەند سەربازێکی تورک کوژران
کۆشکی کرملین رایگەیاندووه، "ئەم رووداوه نەخوازراو بووه".



پێشتریش سەرچاوه سەربازییەکانی تورکیا رایانگەیاندبوو، بۆمبارانی فڕۆکه جەنگییەکانی رووسیا بووه هۆی کوژرانی سێ سەربازی تورکیا و ١١ی دیکەش بریندار بوونه.



هەر ئەمڕۆ له رووبەڕوو بوونەوەی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی داعش له "ئەلباب"ی سووریا، لانی‌کەم ٥سەربازی تورکیا کوژران و ١٠سەربازیش بریندار بوون.



ئەم رووبەڕوو بوونەوەیه بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر گرتنەوەی شاری ئەلباب له باکووری سووریا رووی دا. لەم هێرشەدا سوپای تورکیا له وشکانی و ئاسمانەوه بنەکانی داعشیان بۆمباران کرد. سوپای تورکیا رایگەیاند، لەم هێرشەدا ٤٤چەکداری داعشیان کوشتووه.



دوێنێش ٤سەربازی تورکیا لەم ناوچەیه له رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ داعش کوژران.
payamner-
Top