ئەنجومەنی سەناتی ئەمریکا شیاوبوونی وەزیری دادی ئەمریکای پەسند کرد

ئەنجومەنی سەناتی ئەمریکا شیاوبوونی وەزیری دادی ئەمریکای پەسند کرد
ئەنجومەنی سەناتی ئەمریکا شیاوبوونی جەف "سەشنز"ی بۆ پۆستی وەیری دادی ئەم وڵاتە پەسند کرد.


سەشنز، پێشتر ئەندامی باڵای ئەنجومەنی سەنات بوو و ئێستا لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە لایەن ترەمپەوە بۆ پۆستی وەزیری دادی ئەمریکا دەستنیشان کراوە.

سەناتی ئەمریکا بە جیاوازییەکی کەمەوە لە نێوان لایەنگران و دژبەرانی شیاوبوونی سەشنزی پەسند کرد و دیموکراتەکان بە هۆی رابردوو ناوبەرا دژی بوونی بە وەزیری داد بوون.

ئەلیزابێت ڤارن سیناتۆری دیموکرات بە تەمابوو نامەیەکی هاوسەری مارتین لۆتەر کینگ لە سەنات بخوێنیتەوە کە لەو نامەیەدا سی ساڵ لەمەوبەر دژی بوونی سەشنز بووە کە ببێتەوە سەرۆکی دزگای دادوەریی فیدڕاڵی ئەمریکا.
payamner-
Top