ریال مه‌درید به خێرایی ڕه‌ت كرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه كه ئیدین دزیكۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی رۆما گرێبه‌ستێكی فه‌رمی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیای ڕه‌ت كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 9 شووباتی 2017، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئیدین دزیكۆ له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی (میدیا سێت)ـی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی رۆما گرێبه‌ستێكی فه‌رمی یانه‌ی ریال مه‌دریدیان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ئیدین دزیكۆ پێگه‌یشتووه، به‌ڵام هه‌رئه‌وكات به نه‌خێر وڵامی ریال مه‌دریدیان داوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هێرشبه‌ره بۆسنهییهكهی گۆرگه‌كانی رۆما جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه دزیكۆ بۆ هیچ یانه‌یه‌ك ناڕوات له یانه گه‌وره‌كه‌ی رۆما ده‌مێنێته‌وه.
دزیكۆی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له یانه‌ی ڤۆڵفسبورگ بوو، دواتر له هاوینی 2011 بۆ ریزه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی گواسترایه‌وه، ماوه‌ی دوو وه‌رزیشه له یانه‌ی رۆما یاری ده‌كات، له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا دزێكۆ سه‌رلیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی گرتووه كه زۆرترین لێدانی ئاراسته‌ی گۆڵ كردووه، به‌وپێیه‌ی له كۆی 133 لێدان، 52 لێدان چوارچێوه‌ی گۆڵی پێكاوه و به‌رهه‌می سه‌رجه‌م لێدانه‌كانیش 15 گۆڵ بووه.
k24 -
