یەکەم سەردانی سەرۆکی نوێی سی ئای ئەی بۆ تورکیا دەبێت
ئەوە یەکەم سەردانی مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی نوێی سی ئای ئەی دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات دوای وەرگرتنی پۆستەکەی لە ئیدارەی ترەمپ.
سەردانەکە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دێت، کە تێید ترەمپ رایگەیاندووە "ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە پشتیوانی تورکیا وەکو هاوپەیمانێکی ستراتیژی و هاوبەشێکی ناتۆ".
شەڕی داعش لە سووریا و پرسی رادەستکردنەوەی فەتحوللا گولەن، رابەری بزووتنەوەی خزمەت بە تورکیا تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکی سی ئای ئەی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە.
رووداو
