ئەمریکا شەڕی داعش دەباتە رۆژهەڵاتی زەوی
مارک تۆنەر، کار راییکەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە رۆژی سێشەممە 7.2.2017، ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە وەزیرانی دەرەوەی ئوسترالیا، یابان و کۆریای باکوورەوە کردووە.
ریکس تیلەرسۆن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە، کە کەوتوونەتە رۆژهەڵاتی گۆی زەوی و تیکەرسۆن بە ”نزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکا“ ناوی بردوون، باسیان لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و هەڕەشەکانی کۆریای باکوور کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە سووربوونی وڵاتەکەی بۆ کاری هاوبەش لە بوارەکانی ئابووری، سەربازیی و پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتانە کردووەتەوە، هەروەک مارک تۆنەر راگەیاندووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق، چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
