یاریدەدەری جێگری ترامپ: دەبێ ئێران لە هۆشدارییەکەی ئەمەریکا تێ بگات
(سیبستیان گورکا) بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکایی ڕاگەیاندووە، "ئەمە ئاماژەی ڕوونە بۆ ئێران کە ئێستا ڕێپێدراوێکی نوێی پۆلیس هەیە و ناوی (دۆناڵد ترامپـ)ـە، هاوکات ئێمە هەمان سیاسەتی ئیدارەی پێشوو پێڕۆ ناکەین کە بواری دابوو ئێران نمایشی سینگ دەرپەڕاندن بکات."
یاریدەدەری جێگری سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەیشی دا، ئەم هۆشدارییە پاش تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستییە لە لایەن ئێرانەوە کە "بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ددادەنرێت و هاوپەیمانانی ئەمەریکای نیگەران کردووە"، گوتیشی "ئەم پەیامە بەرەبەیان و ڕۆژێکی نوێیە پێوست بە پێوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا."
لەبارەی ڕێککەوتنی ناووکیی ئێرانەوە گوتیشی، "ئێران تەنیا وڵاتێکی دیکە نییە، بەلجیکا نییە، بەڵکە وڵاتێکە ڕۆڵ لە شێواندنی سەقامگیریی ناوچەکەدا دەگێڕێ، بە ابوەڕی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی(مایکڵ فلین)ـیش ئەم ڕێککەوتنە خراپە."
KDP
