سەد کۆمپانیای ئینترنێتی ئەمریکا دژی بڕیاری ترەمپن

سەد کۆمپانیای ئینترنێتی ئەمریکا دژی بڕیاری ترەمپن
نزیک بە سەد کۆمپانیای گەورەی ئینترنێتیی ئەمریکا کە کۆمپانیاکانی ئەپڵ، فەیسبووک، گووگل، مایکرۆسۆفت، و تویتەریان لەنێودایییە،،، دژی فەرمانەکی دۆنالد ترەمپن کە پێش بە چوونی خەڵک بۆ ئەمریکا دەگرێت.



ئەم سەد کۆمپانیایە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، سکاڵانامەیەکی هاوبەشی پێشکەش بە داگای بە دواداچوونەوە کرد. ئەم کۆمپانیایانە پشتگیری حوکمی دادوەری فیدڕاڵی ویلایەتی واشنتۆنیان کردوە کە فەرمانەکی دۆنالد ترەمپی هەڵواسیبوو.

دادگای پێداچوونەوە داوای لە دوولایەن کردوەو ئاخری کاتی ئێداریی رۆژی دووشەممە، بەڵگەکانی خۆیان رادەستی دادگا بکەن.

دۆناڵد ترەمپ نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر بە واژووکردنی فەرمانێکی ئیداری رایگەیاند: بۆ ماوەی٩٠رۆژ پێش بە چوونی هاووڵاتیانی ، سووریا، حێراق، لیبیا، سوودان، سۆماڵ یەمن و ئێران بگیرێت و بۆماوەی ١٢٠رۆژیش هیچ پەنابەرێک لە لایەن ئەمریکاوە وەرنەگیرێت.

payamner-
Top