هامسیك هه‌ڕه‌شه له ماڕادۆنا ده‌كات
دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ناپۆلی به‌رامبه‌ر بۆڵۆنیا كه به 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه، كه تێیدا مارك هامسیكی هێرشبه‌ری سلۆڤاكی هاتریكی تۆمار كرد و له شكاندنی ریكۆردی ماڕادۆنای ئه‌ستێره‌ی تانگۆی پێشووی یانه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 5 شووباتی 2017، مارك هامسیكی هێرشبه‌ری ناپۆلی له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆڵ نادات تا ریكۆرده‌كه‌ی ماڕادۆنا ده‌شكێنێت.
هامسیكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، به‌و هاتریكه‌ی له دژی بۆلۆنیا تۆماری كرد ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ناپۆلی گه‌یانده 109 گۆڵ، له‌وكاته‌ی ماڕادۆنا گۆڵكه‌ری مێژوویی یانه‌كه‌یه به 115 گۆڵ.
ماڕادۆنای ته‌مه‌ن 56 ساڵ، پێشتر زۆرترین ته‌مه‌نی یاریكردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی به‌سه‌ربردووه، له نێوان ساڵانی 1984 ـ 1991 یاری بۆ ئه‌و یانه ئیتاڵیاییه كردووه و ناسناوی سێریا ئه‌ی له‌گه‌ڵ ناپۆلی بردۆته‌وه.
k24 -
