دادوه‌ری فیدراڵی ئه‌مریكا بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ-ی‌ بۆ نه‌دانی‌ ڤیزا به‌حه‌وت وڵات ڕاگرت

دادوه‌ری فیدراڵی ئه‌مریكا بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ-ی‌ بۆ نه‌دانی‌ ڤیزا به‌حه‌وت وڵات ڕاگرت
دادوه‌ری فیدراڵی ئه‌مریكا له‌واشنتن، بڕیاری‌ دۆناڵد تره‌مپ-ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ پێدانی‌ ڤیدا به‌ حه‌وت وڵات ڕاگرت.



به‌پێی‌ سی ئێن ئێن، جه‌یمس روبرت دادوه‌ری فیدراڵی بڕیارێكی‌ زاره‌كی‌ ده‌ركردووه‌ بۆ ڕاگرتنی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ-ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بۆ نه‌دانی‌ ڤیزا به‌ حه‌وت وڵات و بڕیاره‌كه‌ له‌هه‌موو ئه‌مریكا جێبه‌جێده‌كرێت.

روبرت ڕایگه‌یاندووه‌، "دادگا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی‌ له‌و باروودۆخه‌ی‌ له‌به‌رده‌میدایه‌، پێویستده‌كات بێته‌سه‌ر خه‌ت بۆگێڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی ده‌ستوری خۆی‌".

كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌وه‌ڵامی بڕیاری دادوه‌ری فیدراڵی ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌وان ئه‌وبڕیاره‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رگری له‌بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌"یاسایی و گونجاوه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئامانجی بڕیاری سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، بۆپاراستنی وڵاته‌و به‌رپرسیاری ده‌ستوری خۆی هه‌یه‌ له‌پاڵ به‌رپرسیارێتی خۆی بۆپاراستنی گه‌لی ئه‌مریكا".



27ی مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا، بریارێكی واژۆكرد بۆ هەڵپەساردنی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی وڵاتانی عیراق، ئیران، سۆماڵ، سۆدان، لیبیا، ئێران و یەمەن بۆ ماوەی 90 رۆژ.

هاوكات بەگوێرەی ڕاپۆڕتە میدیاییەكان كەدوێنێ‌ هەینی بڵاوكرایەوە، زیاتر لە 100 هەزار ڤیزا بەفەرمی هەڵوەشێنراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپەوە.

بەپێی بڕیارەكەی‌ ترەمپ، رێگە بە هیچ هاوڵاتییەكی عیراق، سوریا، سودان، لیبیا، یەمەن، سۆماڵ، ئێران نادرێت سەردانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا بكەن بۆ ماوەی‌ 90 رۆژ.

ئەوبڕیارەی‌ ترەمپ كاردانەوەی‌ گەورەی‌ بەدوای‌ خۆیدا هێناوەو لەچەندین شوێن لەئەمریكا دژی‌ ئەو بڕیارە خۆپیشاندان ئەنجامدرا.






خه‌ندان-
Top