زانیاری نوێ له باره‌ی هێرشكه‌ره‌كه‌ی پاریس ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌نجه میسرییه كۆتایی مانگی رابردوو هاتووه‌ته فه‌ره‌نسا.
ئه‌و هێرشكه‌ره جگه له چه‌قۆ، جانتایه‌كیشی پێبووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی ئه‌و جانتایه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی باڵای فه‌ره‌نساش هێرشه‌كه‌یان به تیرۆریستی وه‌سفكردووه و ئێستاش هێرشكه‌ره‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری و جێگیربوونی ره‌وشی ته‌ندروستی، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2017، ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 18 ساڵه میسرییه، ویستوویه‌تی به‌چه‌قۆ هێرش بكاته ناو مۆزه‌خانه‌ی لوڤه‌ر له پاریس، به‌ڵام ته‌قه‌ی لێكراو برینداركرا.
k24-
