بە پێی راپرسییەک مارتین شۆلتز لەپێش ئەنگیلا مەرکیلە

بە پێی راپرسییەک مارتین شۆلتز لەپێش ئەنگیلا مەرکیلە
ئەنجامەکانی راپرسییەک لە ئەڵمانیا پێشانی دەدات مارتین شولتز، پاڵێوراوی پارتی سۆشیاڵ دیموکرات و رەقیبی ئەنگیلا مەرکیل بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی راوێژکاریی ئەڵمانیا لایەنگری لە مەرکیل زیاترە.

مارتین شولتز، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەڵمانیا، لە بەربژێریی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئەوروپا کشایەوە.

لە ئەڵمانیا بە پێی نەریت لە ساڵی هەڵبژارنی پەرلەماندا راپرسیەکان زیاد دەکەن و بەم هۆیەوە رێژەی خۆشەویستیی پارت و سیاسەتمەدارەکان هەڵدەسەنگێنرێت. یەکێک لەم راپرسییانە ناوی " مەیلی بەرەو ئەڵمانیا"یە و لەلایەن کەناڵی یەکی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەڵمانیاوە بە هۆی دامەزراوەیەکی راپرسیی مانگانە ئەنجام دەدرێت.

بەپێ نوێترینی ئەم راپرسییانە، مارتین شۆلتز کە بڕیارە وەک پاڵێوراوی پارتی سۆشیال دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەمساڵ بەربژێر بێت، لای خەڵک لە ئەنگیلا مەرکیل خۆشەویست‌ترە.

نیوەی بەشداربووانی ئەم راپرسییە گوتوویانە ئەگەر راستەوخۆی راوێژکاری ئەڵمانیا هەڵبژێردرێرابا، دەنگیان بە شۆلتز دەدا و تەنیا ٣٤ لەسەد لایەنگریی مەرکیلیان کردووە.












ZNA
Top