بەهۆی جێبەجێ نەکردنی فەرمانەکەی، ترامپ سەرپەرشتی وەزاتی دادی دوور خستەوه
کۆشکی سپی له بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی: "سەلی یێیتز به سەرپێچی کردن له جێبەجێ کردنی فەرمانێکی یاسایی بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئەمەریکا، خیانەتی له وەزارەتی داد کردووه."
له بەیاننامەکەدا هاتووه: "کاتی ئەوه هاتووه سەبارەت به پاراستنی وڵات جدیتر بین. لێکۆڵینەوەی توندتر له پێشینەی ئەو کەسانەی لەو حەوت وڵاتەوه دێنه ئەمەریکا، هەوڵێکی توند نییه. هەوڵێکی پێویست و لۆژیکییه بۆ پاراستنی وڵات."
سەلی یێیتز که به شێوەیەکی کاتی وەزارەتی دادی ئەمەریکای بەڕێوەدەبرد، پێشتر فەرمانی به پارێزەرانی وەزارەتەکەی دابوو، پارێزگاری له فەرمانی سەرۆک کۆمار سەبارەت به قەدەغه کردنی هاتنی هاوڵاتیانی ئەم حەوت وڵاته بۆ ئەمەریکا نەکەن.
یێیتز که لەلایەن ئۆباماوه دامەزرابوو، له یادداشتێکدا نووسیویەتی، دڵنیا نییه فەرمانەکەی ترامپ یاسایی بێت و لەوانەیه پشتیوانی کردن لەم فەرمانه لەگەڵ ئەرکی داد که جێبەجێ کردنی یەکسانی له هەر هەلومەرجێکه، نەگونجێت.
خاتوو یێیتز دەڵێت: وەزارەتی داد بۆ بەرگری کردن لەم فەرمانه هیچ بەڵگەیەک ناهێنێتەوه.
یێیتز له نامەی خۆیدا بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی داد نووسیویەتی، فەرمانی سەرۆک کۆمار لەلایەن چەندین دادگا رووبەڕووی تانه بۆتەوه.
سێلی یێیتز گوتی: "بەرپرسیارێتیی من دڵنیا بوونه لەوەی که پێگەی وەزارەتی داد نەک هەر لەلایەن یاساییەوه جێگەی بەرگری بێت، بەڵکوو بەهێزترین تەفسیرمان له یاسا هەبێت. من بەرپرسیارم لەوەی دڵنیا بم که ئەو هەڵوێستەی له دادگا دەیگرینەبەر، لەگەڵ ئەرکی جدیی ئەم دامەزراوەیه که پاراستنی یەکسانی و بەرگری کردن له هەقه، بگونجێت."
سێلی یێیتز یاریدەدەری وەزیری دادی حکومەتی ئۆباما بوو و بەهۆی ئەوەی وەزیری هەڵبژێردراوی ترامپ تاکو ئێستا لەلایەن ئەنجومەنی سێنا پەسەند نەکراوه، ترامپ داوای له یێیتز کردبوو تا ئەو کاته ئەم وەزارەته بەڕێوەببات.
payamner -
