راوێژکاری ترەمپ: پێدەچێت لە چاوپێکەوتنی ترەمپ و پۆتین باس لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی رووسیا بکرێت
بڕیارە یەکەم پێوەندیی تەلەفۆنیی فەرمیی نێوان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و رووسیا، ئەمڕۆ بەڕێوە بچێت و کلیان کانۆی، راوێژکاری ترەمپیش رۆژێک پێش بە تۆڕی هەواڵی فۆکسنیوزی راگەیاند: لەم گفتوگۆیەدا باس لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر رووسیاش دەکرێت.
کانۆی، رایگەیاند: ئەگەر ڤلادمیر پۆتین ئامادەبێت بۆ بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزمی ئیسلامی هاوکاریی ئەمریکا بکات، ئەمریکاش بیر لە پێشنیارەکەی دەکاتەوە.
دۆنالد ترەمپ، رۆژی هەینی لە پرێسکۆنفرانسێکدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: هێشتا زوویە قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر رووسیا بکرێت.
payamner
