سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا: دۆنالد ترەمپ بە تەواوی پشتگیری لە رێکخراوی ناتۆ دەکات

سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا: دۆنالد ترەمپ بە تەواوی پشتگیری لە رێکخراوی ناتۆ دەکات
سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا، ترێزا مەی، دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ دۆنالد ترەمپو لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاند: ترەمپ بەڵێنیی پێداوە بە تەواوی پشتگیریی رێکخراوی سەربازیی ناتۆ بکات.



مەی گوتی: دۆنالد ترەمپ پابەندبوونی بێ ئەملاوئەولای لە رێکخرای ناتۆی پێ راگەیاندووە.

سەرۆکی ئەمریکا، لە بانگشەکانی هەڵبژاردنیدا رەخنەی لە یارمەتیدانی وڵاتەکەی بۆ رێکخراوی ناتۆ گرتبوو و رایگەیاندبوو: بەشێکی زۆری بودجەی ئەمریکا کە بۆ رێکخراوی ناتۆ خەرج دەکرێت، بە فیڕۆ دەچێت.
payamner-
Top