کۆمیسیاری یەکێتی ئەوروپا: دەبێ لێدوان و هەڕەشەکانی ترەمپ بە جدی وەرگرین

کۆمیسیاری یەکێتی ئەوروپا: دەبێ لێدوان و هەڕەشەکانی ترەمپ بە جدی وەرگرین
کۆمیسیاری فراوانبوونی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، دەبێ لێدوان وهەڕەشەکانی ترەمپ بە جدی وەرگرین چونکە جێبەجێیان دەکات.

گونتەر فێر هۆیگن کۆمیسیاری فراوانبوونی یەکێتی ئەوروپا لە بەرنامەیەکی کەناڵی یەک دا لە ئەڵمانیا رایگەیاند، "دەبێ هەموو لێداونەکانی دۆناڵد ترەمپ بە جیدی وەرگرین چونکە بەڕاستی جێبەجێیان دەکات".
فێر هۆیگن بەدواداچوونی بۆ لێدوانەکانی چەند ساڵەی پێشووی ترەمپ کردووە ودەزانێت چۆن بیردەکاتەوە.

هەر لەبەر ئەم هۆیەش لە بەرنامەی ئەنە ڤیل کە وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئۆرزولا فۆن دێرلاین ئامادەی بوو وتی "ترەمپ بە دڵنیاییەوە هەموو ئەو شتانە جێبەجێدەکات کە تا ئێستا رایگەیاندوون".

بە بۆچوونی فێر هۆیگن دیدەکانی ترەمپ جێگیرن و هەندێکیان هی ئێستا نین.

هەر لەبەرئەمە فێر هۆیگن تکا لە سیاسەتمەداران و خەڵکانی تر دەکات و ئامۆژگارییان دەکات کە هەموو لێدوانەکانی ترەمپ زۆر بەجیدی وەرگرن.

ڕۆژی ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٧، دۆناڵد ترەمپ وەک ٤٥هەمین سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو.
Top