میسر؛ بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گوللە تۆپێك هەشت كەس كوژران
هێشتا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە ڕانەگەیاندووە و شایەتحاڵ و سەرچاوە پزیشكییەكان دەڵێن سەرچاوەی گوللە تۆپەكە نەزانراوە. ڕەفەح كەوتۆتە سەر سنور لەگەڵ كەرتی غەزەی فەلەستین.
هێزە میسرییەكان لەشەڕدان لەدژی یاخیبووە ئیسلامییەكان لە نیمچە دوورگەی سینا، لەوكاتەی سوپای ئەو وڵاتە موحەمەد مورسی سەرۆكی پێشوتری میسری سەربە كۆمەڵی ئیخوان موسلمین-یان لە كودەتایەكی سەربازیدا لەپۆستەكەی دوورخستەوە، لەساڵی 2013 دا ئاستی توندوتیژی و یاخیبوونەكان زیاتر بوون.
كۆمەڵی ئیخوان موسلمین كۆنترین بزوتنەوەی ئیسلامی میسرە و دوای كودەتاكە كارو چالاكی ئەو پارتە لە سەرانسەری وڵاتدا قەدەغە كراو زۆربەی سەركردەوەو چالاكوانەكانی گیران و زیندانی كران.
XENDAN -
