ئێران: ڕێککەوتنی ئەتۆمی دانوستانی لەسەر ناکرێتەوە
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا کە بە بۆنەی یەکەمین ساڵی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ساز کرابوو، عەباس عێڕاقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە "بەڕێوەبەرایەتیی نوێی ئەمریکا ناتوانێ ئەو ڕێککەوتنە هەڵوەشێنێتەوە."
ترەمپ لە کاتی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا بە توندی ڕەخنەی لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران دەگرت و بەڵێنی دابوو کە جارێکی تر وتووێژی لەسەر بکاتەوە، بەڵام لەو کاتەوەی کە هەڵبژێردراوە بە ڕوونی باسی لە بەرنامەیەکی دیاریکراوی لەو بارەیەوە نەکردوە.
عێراقچی وریاکردنەوەی پێشووتری عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی دووبارە کردەوە کە بە ئاشکرا گوتی، "ئەگەر ئەوان بیدڕێنن، ئێمە دەیسووتێنین."
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ترەمپ جارێکی دیکە لەم بارەوە گوتی "من نەمگووتوە ئەو ڕێککەوتن ەدەدڕێنم، بەڵکوو ڕەخنەم لێی هەیە و بە خراپترین و ناجێترین ڕێکەوتنی دەزانم، چونکە پارەیەکی زۆر لەخۆڕا درایەوە بە ئێران."
باسنیوز
