هه‌ڵۆكانی ئازادی كوردستان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی ئیزمیری له ئه‌ستۆگرت
پێنجی ئه‌م مانگه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی چه‌كداریه‌وه له به‌رده‌م دادگای پارێزگای ئیزمیر له توركیا، چوار كه‌س كوژران و حەوتی تریش برینداربوون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵۆكانی ئازادی كوردستان تاك، به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆگرتوه‌و ڕایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن دوو ئه‌ندامی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی تاك"ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن مسته‌فا چوبان، ناسراو به زه‌رده‌شت ڕۆسته‌م ئه‌رداڵ، له دایكبوی 1987 ناوچه‌ی ئه‌لبیستان-ی سه‌ر به پارێزگای مه‌ره‌ش و ئه‌نه‌س یڵدرم، ناسراو به پیریڵدرم، له دایكبوی 1991 ناوچه‌ی پاتنوس-ی سه‌ر به پارێزگای ئاگری ئه‌نجامداراوه".
به‌پێی حوڕییه‌ت ده‌یلی نیوز، له هێرشه‌كه‌ی به‌رده‌م دادگای ئیزمیر له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، چه‌كداره‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسدا ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌و دوو چه‌كدار له‌گه‌ڵ پۆلیسێك و كارمه‌ندێكی دادگا كوژران و حه‌وت كه‌س برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌كان-ی دادگا له پارێزگای ئیزمیر ڕوویدا.
xendan -
