لە بەعەلبەکی لوبنان تەقینەوەیەکی بەهێز ڕووی دا
بەپێی هەمان سەرچاوە لەو تەقینەوەیەدا کەلە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە بووە، جێگری شارەوانیی ئەلعەین کوژراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەشی بریندار بووە.
باس لەوە دەکرێت ئامانج تیرۆری سەرۆکی شارەوانیی ئەلعەین بووە.
هەتا ئێستا زانیاریی و وردەکاریی زیاتر لەبارەی ڕێژەی کوژراو و برینداران و ئەنجامدەریانی ئەم تەقینەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.
بەعەلبەک یەکێک لە شارۆچکە سنوورییەکانی پارێزگای "بەقاع"ی لوبنان کە لەگەڵ سووریا هاوسنوورە و پێشتریش ڕووداوی هاوشێوە تییدا ڕووی داوە و شەڕ و پشێوییەکانی ناو سووریا لەم ڕووداوانەدا کاریگەرن.
باسنيوز
