هێرشێکی ئۆتۆمبێل بۆ سەر ڕێپێوانێکی ئێڵ جی بی تی لە بەرلین، لانیکەم کەسێک کوژرا و ١٥ کەسیش بریندار بوون.

هێرشێکی ئۆتۆمبێل بۆ سەر ڕێپێوانێکی ئێڵ جی بی تی لە بەرلین، لانیکەم کەسێک کوژرا و ١٥ کەسیش بریندار بوون.

 

 

 

ئاژانسی فرانس پرێس سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢6ی ئاب لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە هێرشی ئۆتۆمبێل بۆ سەر ڕێپێوانێکی ئێڵ جی بی تی لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لانیکەم کەسێک کوژراوە و ١٥ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پۆلیس ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکەی لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە ڕاگرتووە و بەردەوامە لە گەڕان بۆ ناسینەوەی سەرنشینەکە یان سەرنشینەکان.   

بەپێی زانیارییەکان، فریدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سوێندی خواردووە سزای ئەنجامدەرانی هێرشی ئۆتۆمبێلی سەر ڕێپێوانی شانازیی بەرلینی ئێڵ جی بی تی بدات.

مێرتز ڕایگەیاندووە، "کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی لێکۆڵینەوەی تەواو و سزادانی ئەم کارە ترسناکە".

هاوکات لە ساڵانی ڕابردوودا ئەڵمانیا چەندین هێرشی توندوتیژی لە فەزای گشتیدا بەخۆیەوە بینیوە، لەوانە هێرشێکی چەقۆ لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥ لە یادەوەری هۆلۆکۆستی بەرلین کە بە دوورییەکی کەم لە شوێنی دوایین ڕووداوەوە هەڵکەوتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top