لە پرۆژەی تونێلکردنی هیندستان نۆ کرێکار گیانیان لەدەستدا

لە پرۆژەی تونێلکردنی هیندستان نۆ کرێکار گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی دزەکردنی گازی ناو تونێلێک لە پرۆژەیەکی بیناسازی لە هیندستان، لانیکەم نۆ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و چارەنووسی چەند کرێکارێکی دیکەش نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک، لەکاتی ڕوودانی زەوی لە پرۆژەیەکی تونێلکردن لە هیندستان، گازی میتانی لە چینە ژێرزەوییەکانەوە دەرچووە، لە ئەنجامدا ڕووداو لە نێوان ژمارەیەک کرێکارانی ئامادەبووی شوێنەکە ڕوویدا.

بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان تا ئێستا لانیکەم نۆ کرێکار گیانیان لەدەست داوە.

دەگوترێ ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری ڕووبەڕووی کێشەی جددی بوونەتەوە بەهۆی دەردانی بەربڵاو و مەترسیدارانەی گازی میتانی، کە بووەتە هۆی خاوبوونەوەی گەڕان بەدوای کرێکارە بێسەروشوێنەکاندا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top