سامر سهبههان مه‌رجه‌كانى سعوودیه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سیاسی به شیعه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئاشكرای كردووه، كه سامر سه‌بهان، وه‌زیری كاروبارى كه‌نداوى عه‌ره‌بى له حكوومه‌تى سعوودیه، به ئۆتۆمبیل گه‌شتووه‌ته به‌غدا و نوێنه‌رایه‌تى شا سه‌لمان كوڕى عه‌بدولعه‌زیز، شاى سعوودیه ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى، له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سیاسی".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى به ماڵپه‌رى (سكاى پرێس)ـى عێراقی ڕاگه‌یاندووه، كه سه‌بهان مه‌رجه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ده‌خاته‌ڕوو، له‌وانه‌ش گه‌ڕاندنه‌وه‌ى حزبى به‌عس و ئازادكردنى زیندانیكراوه سعوودیه و ڕێگه‌گرتن له ده‌ستێوه‌ردانى ئێران له كاروبارى ناوخۆى عێراق، له‌به‌رامبه‌ردا، بۆچوونه‌كانى وڵاتانى كه‌نداوى له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه، نزیك ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه سه‌بهان گره‌نتى پشتیوانى دارایی عێراق ده‌كات و دواتریش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌در و مه‌رجه‌عه‌كانى شیعه له نه‌جه‌ف، كۆده‌بێته‌وه.
چه‌ند ڕۆژێكه له‌لایه‌ن عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى (لایه‌نه شیعه مه‌زهه‌به‌كان) خراوه‌ته‌ڕوو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سیاسی و ئاشته‌وایی نیشتمانى.
