دووهەمین رووداوی شەمەندەفەر لە هەفتەیەکدا
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پزیشكیی پارێزگای مازەندەران، زەکەریا ئەشکپوور، بە ئاژانسی هەواڵی فارسنیوزی راگەیاند: ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە شارۆچکەی "فەرهەنگیان" ی شاری "ساری"، شەمەندەفەرێک خۆی بە پیکەبێکی جۆری نیساندا کێشاوە.
ئەشکپوور، گوتی: بەهۆی خۆ پێکدادانەکە، ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە و دوو سەرنشینەکەی گیانیان لەدەست داوە.
رۆژی هەینیی رابردووش بەهۆی بەریەککەوتنی دوو شەمەندەفەر لە نێوان شارەکانی سمنان و دامغان لانیکەم ٤٥ کەس گیانیان لەدەست دا.
PAYAMNER-
