هه‌واڵی ژه‌هراوی بوونی به‌شار ئه‌سه‌د بڵاو كرایه‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، كاتژمێرێك پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی "هه‌وڵدان بۆ ژه‌هراوی كردنی به‌شار ئه‌سه‌د" بڵاو كرایه‌وه، وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی سوریا له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك رایگه‌یاند "پیگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی راگه‌یاندن هاك كرابوو و ته‌واوی هه‌واڵه‌كانی له‌باره‌ی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د دوورن له راستییه‌وه".
راشیگه‌یاند پێگه‌كه‌یان رۆژی 28-11-2016 رووبه‌ڕووی دزیكردنی ئه‌لكترۆنی ببووه‌وه و هاككه‌ران ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی كردبوو و ئه كاره‌شی به جه‌نگی راگه‌یاندن و پروپاگه‌نده دژی سوریا به‌ناو كرد.
له هه‌واڵی ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی سوریا پاش ئه‌وه‌ی هاك كرابوو، هاتبوو "هه‌وڵی ژه‌هراوی كردنی سیاده‌ی سه‌رۆك دراوه و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ باس له تووشبوونی به نه‌خۆشی مه‌ترسیداری گه‌ده ده‌كه‌ن".
ده‌شڵێت "به هۆی خواردنه‌وه، سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د ژه‌هراوی كراوه و تیمی پزیشكی تایبه‌ت چاودێری ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن".
له كۆتاییشدا ده‌ڵێت تیمه‌كه زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ته‌ندروستی ئه‌سه‌د بڵاو ده‌كاته‌وه.
K24-
