ئێران.. کۆپتەرێک کەوتە ناو دەریای خەزەرەوە

 ئێران.. کۆپتەرێک کەوتە ناو دەریای خەزەرەوە
بە گوتەی قایمقامی شاری (بێهشەهر) لە پارێزگای مازندەران لە باکووری ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کۆپتەرێکی کۆمپانیان (نەوت خەزەر) چەند خولەک دوای فڕین بەر بووەتەوە و کەوتووەتە ناو دەریای خەزەرەوە.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی میهر و بە پشتبەستن بە لێدوانی (سەید خالق سەجادی) قایمقامی (بێهشەهر) بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2016 -11- 27 ئەو کۆپتەرە بۆ ڕزگارکردنی گیانی نەخۆشێک هەڵفڕیوە و پاش چەند خولەک بەربووەتە و کەوتووەتە ناو دەریای خەزەر و هەر پێنج سەرنشینی گیانیان لەدەست داوە.



بەپێی زانیاەییەکانی ماڵپەڕی (عەسری ئێران) هەر پێنج سەرنشینی ئەو کۆپتەرە گیاناین لەدەست داوە و لاشەی کۆپتەرەکە و تەرمی دوو کەس لە کوژراوەکان لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە لە ئاو دەرهێنراون و گەڕان بەدوای تەرمی سێ کەسەکەی دیکەدا بەردەوامە.





باسنيوز
Top