سەرۆکی پێشووی کوبا کۆچی دوایی کرد
سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2016، ڤیدڵ کاسترۆ، سەرۆکی پێشووی کوبا لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ڤیدڵ ئەلیخاندرۆ کاسترۆ لە ساڵی 1926 لە دایک بوو، لە ساڵی 1959 سەرۆکایەتیی کوبای وەرگرت تاوەکو ساڵی 2008.
کاسترۆ هاوڕێ لەگەڵ چێ گیڤارا، سەرکردەی ناسراوی شیوعییەکانی جیهان، سەرکردایەتیی شۆڕشی شیوعییەکانی کوبای دەکرد و توانیی سیستەمێکی حوکمڕانیی شیوعییەتی لە وڵاتەکەی دابمەزرێنێت.
