چاوپێكه‌وتنێكى 28 ساڵ پێش ئێستا، ترامپ: ببمه سه‌رۆك سه‌رانه له‌و وڵاتانه ده‌ستێنم كه ده‌يانپارێزين
له ساڵى 1988 ترامپ له‌گه‌ڵ وينفرى ديدارى ئه‌نجامداوه و تێيدا وتويه‌تى ئه‌مريكا پارێزگارى له زۆر وڵات ده‌كات بۆ نموونه كوه‌يت، كه هه‌ژاره‌كانى وه‌ك پادشا ده‌ژين، له به‌رامبه‌ريشدا ئه‌مريكا هيچى لێيان ده‌ستناكه‌وێت. بۆچى ئه‌مريكا سه‌دا 25ى داهاتى ناوخۆييان له به‌رامبه‌ر ئه‌وه وه‌رنه‌گرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ژاپۆنييه‌كان ئۆتۆمبێله‌كانيان بۆمان ده‌نێرن و له بازاره‌كانى ئێمه ساغيان ده‌كه‌نه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر بته‌وێت بچييه ژاپۆن و شتێك بفرۆشيت ئايا ده‌توانيت، دڵنيات ده‌كه‌مه‌وه ناتوانيت.
سه‌باره‌ت به خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مريكا، ترامپ ره‌تيكردووه‌ته‌وه خۆى بپاڵێوێت و وتوويه‌تى: به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا سه‌يرى ماندوێتى ئه‌مريكا ده‌كه‌م كه ژيانى خه‌ڵكى گۆڕيوه بۆ ژيانى پادشايى و بۆ هاووڵاتيانى خۆى هيچ ناكات..
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان خۆم بۆ ئه‌و پۆسته بپاڵێوم بێگومان من هه‌رگيز شكستناهێنم و له‌و بڕوايه‌دام ده‌يبه‌مه‌وه.
ئه‌وه‌شى وتووه: ئه‌گه‌ر بێت و خۆم پاڵاوت و ده‌رچووم به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م زۆرێك له‌و پاره‌يه وه‌رده‌گرمه‌وه له‌و وڵاتانه‌ى ماوه‌ى 25 ساڵه چاكه‌مان به‌سه‌ريانه‌وه هه‌يه.
k24-
