فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران له سووریا كوژرا
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران له میانه‌ی پێكدادانه‌كاندا له سووریا كوژرا، به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئێرانی‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران به‌ناوی غوڵام ره‌زا سه‌مایی ته‌مه‌ن 57 ساڵ كه به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی راوێژی سه‌ربازیی به هێزه‌كانی رژێمی سووریا له‌و ولاته بووه، له‌میانه‌ی پێكدادانه‌كاندا كوژراوه.
له‌كاتێكدا سه‌باره‌ت به پله‌ی سه‌ربازیی سه‌مایی هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌كراوه پێشتر له‌ریزه‌كانی سوپای پاسداران‌دا ئه‌ركی باڵای بینیوه.
حكوومه‌تی تاران پشتیوانیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات له‌و شه‌ڕه ناوخۆییه‌دا كه ماوه‌ی پێنج ساڵه ساڵه له‌سووریا ده‌ستیپێكردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئێرانی به پله‌ی جۆراوجۆر كه ژهنهراڵیشیان تێدایه، له سووریا كوژراون.
Hawler-
