هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: پێشمه‌رگه به گوێره‌ی پلانی داڕێژراو مامه‌ڵه ده‌كات
جۆن دۆریان، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به گوێره‌ی رێككه‌وتن و پلانی داڕێژراو مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
دۆریان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگی باش له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكخراوی داعش، هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی، وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "زانیاری ئه‌وه‌مان هه‌یه كه 45 ئۆتۆمبێلی داعش تێكشكێندراون".
دۆن دۆریان، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، قۆناخی دوای داعش له‌گه‌ڵ به‌غدا تاووتوێكراوه و ده‌ستپێكردن و راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش، به گوێره‌ی پلانی حكوومه‌تی عێراقه.
له باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی رووسیا سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له مووسڵه‌وه بۆ ره‌ققه، وه‌ك پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌وان راڕه‌وی ئارامییان بۆ ئه‌و چه‌كدارانه دابینكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاڵۆزییانه ده‌ده‌ن.
k24-
