ئه‌و ژنه موسڵمانه كێیه هیلاری پشتی پێده‌به‌ستێت
هوما مه‌حموود عابد، ساڵی 1976، له دایك و باوكێكی ئه‌كادیمی موسڵمان، له شاری كالامازۆی ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه.
باوكی هیندی و دایكیشی ژنه موسڵمانێكی پاكستان بووه، ته‌مه‌نی هوما ته‌نها دوو ساڵ بووه، كاتێك دایك و باوكی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سعوودیه و له شاری جه‌دده نیشته‌جێ ده‌بن.
به‌ڵام هوما له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا بۆ خوێندن ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ریكا، دواتر به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی واشنتۆن ده‌خوێنێت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، كریستیان ئه‌مانپوور، نموونه‌ی باڵای هومایه، هه‌ر وه‌ك ئه‌ویش دایك و باوكی له دوو جیهانی جیاوازن و باوكی كریستیان ئێرانییه و دایكیشی به‌ریتانی.
له باره‌ی دایكییه‌وه، هوما ده‌ڵێت: "ئه‌و زۆر میهره‌بان بوو، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م به‌بیره كاتێك ماڵمان له جه‌دده بوو، هه‌ر كاتێك فڕۆكه‌یه‌كی به ئاسمانه‌وه ده‌دیت ده‌یگوت خۆزگه منیش له‌ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌دابام".
هوما له ساڵی 1996، بۆ راهێنان و كاركردن داوایه‌ك پێشكه‌شی كۆشكی سپی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌شی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاردانی ئه‌مه‌ریكا كار بكات، له كۆشكه‌كه‌دا دووبه‌ش هه‌ن، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، ئه‌گه‌ر له به‌شی رۆژئاوا كاربكات، ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌بێته تیمی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
به‌ڵام هوما به‌شی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵبژارد و له‌گه‌ڵ خانمی یه‌كه‌می ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا، هیلاری كلینتۆن، ده‌ستبه‌كاربوو.
k24-
