نرخی زێڕ بەڕێژەیەکی کەم دابەزی

 نرخی زێڕ بەڕێژەیەکی کەم دابەزی
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەڕێژەیەکی کەم ڕووی لە دابەزین کرد، بەبەراورد لەگەڵ نرخەکەی دوێنێ پێنجشەممە.

ئەمڕۆ هەینی (2016/10/28)، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە (1267) دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە (1269) دۆلار بوو.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (21) بە (234) هەزار دینارە و نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش بەم شێوەی خوارەوەیە:

لیرە - 356,000 دینار
یەک کیلۆ زێڕ - 40.706 دۆلار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (18) - 201,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (24) - 266,000 دینار





باسنيوز
Top