بریار لەسەر گۆڵەکەی میسی بەرامبەر ڤالێنسیا درا

بریار لەسەر گۆڵەکەی میسی بەرامبەر ڤالێنسیا درا

پاش ئەوەی بەرپرسانی یانەی ڤالێنسیا پێیان وابوو گۆڵەکەی میسی بەرامبەر یانەکەیان ئۆفساید بووە, لیژنەی ناوبژیوانانی لا لیگا ( CTA) دوای لێکۆلینەوە رایاگەیاند ئەم گۆڵە دروست بووە.



رۆژنامەی “Mundodeportivo” بڵاویکردەوە, لە یاری گەری نۆیەمی لا لیگا ڤالێنسیا لە کاتێکدا میوانداری بارسێلۆنا کرد بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ تووشی دۆران بوون و دوای یارییەکەش بەرپرسان و ھاندەرانی شەمشەمە کوێرەکان ھێرشێکی زۆریان بۆ سەر ئۆندیانۆ مایێنکۆ کرد, بە ھۆی ئەوەی گۆڵی یەکەمی بارسێلۆنا دروست نەبوو, بەڵام لیژنەی ناوبژیوانانی لا لیگا ئەم شتانەیان رەتکردۆتەوە و گۆڵەکەی میسی بە دروستی تۆمار کراوە.

سەرەرای ئەوەی بە درێژایی ئەم یارییە یاریزانانی ھەردوولا رەخنەی زۆریان لە ئاستی ناوبژیوان گرت, بەڵام لیژنەی ناوبژیوانان دوای بینینەوەی یارییەکە, سوپاسی ئاستی مانیێنکۆی ناوبژیوانیان کرد.
Payamner-
Top