رووسیا "ئه‌هریمه‌ن" نیشانده‌دات و ئه‌وروپاش وه‌ڵامده‌داته‌وه
رووسیا له كۆكردنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سنووره ئاوییه‌كانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه، ئێستاش كه‌شتییه‌كی جه‌نگی هه‌ڵگری چه‌كی ناووكی، له جۆری "ئه‌هریمه‌ن 2"ى له نزیك وڵاتانی ئه‌وروپا جێگیركردووه، ئه‌مه‌ش سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپای ناچار كردووه گه‌وره‌ترین جووڵه‌ی سه‌ربازی بكه‌ن له‌دوای شه‌ڕی سارد، له‌ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) هه‌وڵده‌ده‌ن سنوورێك بۆ په‌لكێشییه‌كانی رووسیا دابنێن.
ئێستا به‌ریتانیا ده‌ستیكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رباز و تانك و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی له ئه‌ستۆنیا، بۆ ئه‌وه‌ی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا رابگرێت، پلانی ئه‌وه‌ش هه‌یه، هێزه‌كانی به‌ریتانیا و رۆمانیا له كه‌تیبیه‌كدا, به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا جێبكرێنه‌وه و له پۆڵه‌ندا جێگیربكرێن.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانیش بڵاویكردووه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ر جموجۆڵه سه‌ربازییه گه‌وره‌كه‌ی رووسیا له ناوچه‌كه، دوای ده‌یان ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی فه‌ره‌نسا، له جۆری رافاڵ، بۆ چاودێری بواری ئاسمانی رۆمانیا، به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌وروپا بۆ راگرتنی جووڵه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا، له بۆشاییی ئاسمانیش ده‌ستیپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كریمیا، رێگری له رووسیا بكات ده‌ستی به خزمه‌تگوزارییه‌كانی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ئه‌وروپا بگات و سوودییان لێوه‌ربگرێت.
ئه‌مه‌ریكا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، وڵاتانی ئه‌وروپا، چوار گرووپی سه‌ربازی درووست بكه‌ن و هه‌ر وڵاتێك به 4 هه‌زار سه‌رباز به‌شداری بكه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێك له ستراتیژییه‌تی هاوپه‌یمانی ناتۆ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی به په‌له‌ی رووسیا بده‌نه‌وه و هاوكات هێزی زیاتریش ره‌وانه‌ی به‌لتیك و رۆژهه‌ڵاتی پۆڵه‌ندا بكرێت.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی ناتۆوه پاڵپشتی ده‌كرێن، كه له 40 هه‌زار سه‌ربازی پێكهاتووه.
پێشبینی ده‌كرێت، فه‌ره‌نسا، دانیمار، ئیتالێا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپی، بچنه پاڵ هێزه چوار گرووپییه‌كه، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر ئه‌و هێزه ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا، لیتوانیا، ئیستۆنیا و لاتڤیا بكرێت.
هه‌موو ئه‌و جموجۆڵه سه‌ربازییانه‌ش، دوای نمایشكردنی مووشه‌كی ناووكی "ئه‌هریمه‌ن 2" دێت، كه چه‌ند به‌ر له ئێستا مۆسكۆ وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه وڵاتانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر نه‌خشه ره‌شبكاته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا ،شای مووشه‌كه بالیستییه‌كان"ی ئاشكرا كرد، له جۆری RS-18، مۆسكۆ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و مووشه‌كه، بتوانێت سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا ببڕێت.
k24-
