ئەمریکا لەبارەی پەکەکە هۆشداریی دەداتە عێراق

 ئەمریکا لەبارەی پەکەکە هۆشداریی دەداتە عێراق
ئەمریکا لەبارەی بەشداری پێکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ، هۆشداریی دەداتە عێراق.

مارک تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی پاڵپشتیی لە هیچ هەنگاوێک ناکات بۆ بەشداری پێکردنی پەکەکە لە شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ.

مارک تۆنەر هۆشداریی داوەتە عێراق و رایگەیاندووە، لە ئەگەری بەشداری پێکردنی پەکەکە، ئەمریکا "قسەی خۆی دەبێت".

پێشتر ژمارەیەک سەرکردەی سەربازیی و سیاسیی هەرێمی کوردستان و عەرەبە سوننەمەزهەبەکانی عێراق رایانگەیاند، کە حکوومەتی عێراقی مووچەی گەریلاکانی پەکەکە لە شنگال دابین دەکات و وەک چەکداری حەشدی شەعبی تۆماری کردوون.

سەرکردەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق باس لەوە دەکەن، کە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵ نزیک بووەتەوە و هەموو هیزەکان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.










باسنيوز
Top