وڵاتانی كەندا: دەبێ ئێران كۆتایی بە نانەوەی ناكۆكی تائیفی لە ناوچەكە بهێنێت
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو لە ریازی پایتەختی سعودیە كۆبوونەوە و پرسی شەڕی عێراق و سووریا و رەوشی ناوچەكەیان تاوتوێ کرد.
لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، وڵاتانی هاریكاریی ئەندام و توركیا بە پێویستیان زانی، كە بە پەلە ئەنجوومەنی ئاسایش و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێگریی لە تاوانەكانی رژێمی سووریا بكەن.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا داوا لە ئێران كراوە، كە بۆ سەقامگیریی ناوچەكە واز لە نانەوەی دووبەرەكی و ناكۆكییە تائیفییەكان بهێنێت و رێز لە سەروەریی خاكی سووریا، عێراق و یەمەن بگرێت.
باسنيوز
