بوکۆحەرام ٢١ قوتابی ئەسیری کچی ئازاد کرد

بوکۆحەرام ٢١ قوتابی ئەسیری کچی ئازاد کرد

گوتەبێژی سەرۆك‌کۆماری نایجیریا، گاربا شەهۆ، رایگەیاند: گروپی بوکۆحەرام ٢١ قوتابیی کچی ئازاد کرد کە ساڵی ٢٠١٤ رفێنرابوون و لەو ماوەیەدا ئەسیری ئەم گروپە بوون.



باربا شەهۆ گوتی: ئەم ئەسیرە کچانە لە ئەنجامی دانسووتانەکانی نێوان حکومەت گروپی بوکۆ‌حەرام ئازاد کراون. دەگوترێ ئەم کچانە بە چوار چەکداری ئەم گروپە گۆڕدراونەتەوە کە لە بەندیکخانە حکومەتدا گیرابون.

دووساڵ لەمەوبەر گروپی بوکۆحەرام زیاتر ەل ٢٧٠ قوتابیی کچی لە قوتابخانەیەکی شاری چیبووک لە باکووری رۆهەڵاتی نایجیریا رەفاندبوو.

سەرۆک کۆماری نایجیریا، محەمەدبوخاری، لە ئەکاونتی تویتەری خۆیدا نووسیویەتی: لێژنەی مانگی سوور و حکومەتی سویسرا نێوبژیوانیی دانووستانەکانی حکومەت و بوکۆحەرامیان کردووە.
Payamner-
Top