خەڵاتی ئەدەبیی نۆبل درایە گۆرانیبێژێک

خەڵاتی ئەدەبیی نۆبل درایە گۆرانیبێژێک

لیژنەی ئەدەبیی نۆبڵ لە سوید، خەڵاتی ئەمساڵی دایە "بۆب دەیلێن"ی شاعیر و گۆرانیبێژی ئەمریکایی.



لە بەیاننامەی لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئاشتیی نۆبڵدا راگەیندراوە. بە هۆی خوڵقانی بەیانی نوێی شاعیرانە لە دەرونی نەرتی گەورەی گۆرانیە ئامریکاییەکان، بۆب دەیلێن بەشایستەی وەرگرتنی خەڵای نۆبڵ ناسراوە.

بۆب دەیلێنی ٧٥ساڵی، لە ساڵی ١٩٦٢بەم لاوە نزیکەی چوار ئەلبۆمی بڵاوکردووەتەوە و تائێستا زیاتر لە سەد ملیۆن دانە لە ئەلبۆمەکانی فرۆشراوە.

بۆب دەیلێن شاعیری شێعری تابەتە بە گۆرانییەکانی خۆیەت و لە ساڵانی شەستەکانی زایینش رۆمانێکی کورتی بڵاوکردووەتە. جگە لە شێعر و رۆمان، بۆب دیلین چەندین کتێبی شێوەکاریشی بڵاوکراوەتەوە.
Payamner-
Top